سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئامار و داتاکانی #وەزارەتی سامانە سروشتیەکان#ی هەرێم هەمووی درۆیە و داهاتی هەرێم لە موچەی فەرمانبەران زیاترە.
#عیزەت سابیر#، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانەی بەشدارکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی پەیام ڕایگەیاندبەهەموو پێوەرێک کاتی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران هاتووە و داهاتی هەرێم 350 ملیۆن دۆلاری لە موچەی فەرمانبەران زیاترە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی وتیشی پیشبینی دەکات سەرەتایی ساڵی داهاتوو حکومەتی هەرێم دەستکاری سیستەمی موچە بکات، بەڵام جارێکی دیکە موچەی فەرمانبەران وەک ساڵی 2013ی لێ نایەتەوە ئەگەر 70 ڕیفراندۆمیش بکرێ.
عیزەت سابیر ئاماژەی بۆئەوەشکرد وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم وەزارەتیکی تاریکە و هەموو داتاکانی درۆیە.
دەربارەی ڕیفراندۆم و ئابوری هەرێمیش سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت ئەگەر وڵاتانی دراوسێ سنورەکان دابخەن ژیانی هاوڵاتیان دەبێتە جەهەنەم و بەپێچەوانەوە ئەگەر دژایەتی ڕیفراندۆم نەکەن دۆخی ئابوری باشتر دەبێت.[1]
03-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,451 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !