بەشی #کرماشان#- جێگری فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان دەڵێت: لێهاتوویی و وشیاریی هێزەکانی ئینتیزامی و ئاسایش بۆتە هۆکاری ئەمنییەتی تەواوی شارستانی #قەسری شیرین# و لە ئێستادا هیچ مەترسییێک بۆ ئاسایشی زیارەتکاران نییە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس سەرهەنگ مەرزبانی لە کاتی سەردانی تێرمیناڵی دەروازەی سنووریی خوسرەوی و هەروەها ڕەوتی ئامادە کردنی ڕێگای قەسری شیرین بۆ ئەو دەروازەیە دەریبڕی: بۆ خزمەتگوزاریی هەرچی باشتر بە زیارەتکارانی حسێنی دەبێ ژێرخانەکان و پێداویستییەکان لەم سنوورەدا تەیار بکرێن و دیارە لە ئێستادا ئەم کارە کەوتۆتە ڕیزی بەرنامەکانی هەموو بەرپرسە پێوەندیدارەکانەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد؛ پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەوەی سنووری خوسرەوی گەورەترین تێرمیناڵی زەمینی بۆ هاتوچۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دۆخەکەی گونجاوە زیاتر لە 500 هەزار زیارەتکار لەم دەروازەوە ڕێگای عێراق برنە بەر و لە وڵات بڕۆنە دەرەوە.
ئەم کاربەدەستە ئینتیزامییە هەروەها باسی لەوەش کرد لە ئێستادا بەهۆی وشیاری و لێهاتوویی هێزە ئینتیزامی و سەربازییەکانەوە شارستانی مەرزیی قەسری شیرین لە ئاسایشی تەواودایە و هیچ نیگەرانییێک بۆ زیارەتکاران لە ئارادا نییە.
جێگری فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کرماشان دواجار ئاماژەی بەوە کرد بێگومان بەهۆی هەوڵ و تێکۆشانی زۆری بەرپرسان و ئەو بەرنامانەی کە جێبەجێ کراون و دەشکرێن ئەوساڵ پارێزگای کرماشان دەبێتە میواندارێکی باش بۆ زیارەتکارانی حسێنی.[1]
08-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,472 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !