ڕۆژنیوز- ئاشتی ئەحمەد
زانکۆی سۆربۆن لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# دەکات، بەڕێوبەری شوێنەواری #سلێمانی#-ش دەڵێت: فەرمانگەیەکی شوێنەوار لەشارۆچکەکە دەکەینەوە.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی شاندیکی زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر ڕیجس فالیت سەردانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵیان کردووە و بڕیارە شاندیکی زانکۆکەش بگاتە چەمچەماڵ و دەست بەکار بکات.
ریجس فالیت
سەبارەت بەو بابەتە، کەمال ڕەشید، بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت:هاتنی ئەو شاندە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیە لە دوو شوێنەواری شارەدێی شۆڕش ئەوانیش قەڵای شۆڕش و لۆگردێنە-یە، کە مێژووی وەڵای شۆڕش دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی پێنج و شەشەمی پێش زاین، ئەوەکەی دیکەیشیان بۆ هەزاری چوارەمی پێش زاین.
کەمال ڕەشید وتیشی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیمێکی زانکۆکە، کە لە 22 کەسی پسپۆری بوارەکە پێکهاتووە لە فەرەنساوە بۆ ئه و مەبەستە بگەنە هەرێمی کوردستان، کە ماوەی دوو ساڵە کاردەکەین بۆ ئەوەی ئه و تیمە بهێنینە هەرێم بۆ کنەوپشکین.
دەربارەی ئەوەی کە پێشتر بەنوسراوی فەرمی لەلایەن قائیمقامی چەمچەماڵەوە داوای کردنەوەی فەرمانگەی شوێنەوار لەشارۆچکەکە کرابوو، بەرێوەبەری شوێنەواری سلێمانی وتی: فەرمانگەکە لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە، چونکە ناوچەکە بەبوونی شوێنەوار دەوڵەمەندە، بۆیە کردنەوەی فەرمانگەیەک ئەرکی سەرشانی ئێمەش سوکتردەکات.
سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ ژمارەیەکی زۆر شوێنەواری تێدایە و لەناویاندا شوێنەواری گوندی #چەرموو#ە کە بۆیەکەمین جار لەمێژودا کشتوکاڵی تێدا دۆزراوەتەوە، لەساڵانی ڕابردوودا چەند جارێک کنەوپشکنین له و شوێنەوارە مێژوویانە کراون.[1]
13-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,964 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !