تڕ قوڕە سەيە
قوڕە قوڕ و واڕ بوونەوەی سەگ شێوە دەنگێکی جياوازی هەيە وەک وەڕين و حەپە حەپ ولوراندن نيە، دەگێڕێنەوە لە ئاواييەکی کوردستان پياوێک دەبێتە ميوانی ماڵێک و شه و پێش خەوتن و چرا کوژاندنەوە خاوەن ماڵ بە ميوان دەڵێت:ئەگەر شه و پێويستيت بەسەر ئاو بوو ئەوا شوێنی سەر ئاو دەکەوێتە فلانە شوێنەوە.
شه و ڕادەشکێ کابرای ميوان ميز خەبەری دەکاتەوە و لەبەر ئەوەی چراش کوژاوەتەوە شوێنی سەر ئاو نادۆزێتەوە لە پشت کوندەڵانی ماڵەکە کە خاوەن ماڵەکە لە نزيکيەوە لێی خەوتوون دەست دەکات بە ميزکردن بەڵام پێش ميزەکە باوبژەکەی دەردەچێت و خاوەن ماڵی پێ بەخەبەر دێت و سەير دەکات ميوانەکەيەتی و دەڵێت(تڕ قوڕە سە ئەوە تۆيت) ئينجا لەمەوە بووە بە ئيديۆم و قوڕە سە واتە دەنگی وەک(ئينزار)ی ئاگادارکردنەوەی هاتنی فرۆکەی دوژمنە هێندە ناخۆشە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 745 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !