$باکووری کوردستان$
- بەبۆنەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێکری گشتی یەکێتییەوە، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد.[3]
- یەکەم بەفری ئەم وەرزە لە کوردستان لە چیای #مونزوور#ی سنوری #دێرسیم# لە باکووری کوردستان کەوت. هاونیشتمان دەڵێن سەرسامن بەوەی بەفرەکە لەناکاو باریوە، چونکە ئەوان چاوەڕێی شتی وەها نەبوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- #مام جەلال# لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.[2]
- #مەسعود بارزانی# سەبارەت بە کۆچی دوایی مام جەلال ڕایدەگەیەنێت، هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکی بەهێزم لەدەستدا، هاوکات یەک هەفتە ماتەمینی گشتی لە هەرێم ڕاگەیاند.[2]
- #ئاڵای کوردستان# لەسەر شاخی #گۆیژە# بۆ ماتەمینیی کۆچی دواییی مام جەلال کوژێنرایەوە.[2]
- بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلالەوە ڤیستیڤاڵی نیودەوڵەتیی سینەما لە سلێمانی، کارەکانی وەستاند.[2]
- بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی مام جەلال دەهێندرێتەوە سلێمانی.[2]
- هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هاوخەمی خۆمان و گەلی ئەمریکا بۆ کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی دەردەبڕین.[2]
- #وەزارەتی گواستنەوە#ی عێراق بڕیاری پێکهێنانی ژورێکی ئۆپراسیۆنیدا بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی #هەولێر# و #سلێمانی#ەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا بەمەبەستی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.[1]
- کوتلە سەرەکییەکانی #پەرلەمان#ی عێراق داوای دادگایکردنی پەرلەمانتارانی کورد دەکەن و ڕێگە نەدرا پەرلەمانتارانی کورد لە دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبن.[1]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# (#محەمەد تۆفیق ڕەحیم#)ی کاندیدکردووە بۆ پۆستی #سەرۆکی هەرێم#.[2]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ناوی محەمەد تۆفیق ڕەحیم-ی وەکو کاندید بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان قبوڵ نەکرد، لەبەرئەوەی لە وادەی دیاریکراودا داواکاریی پێشکەش نەکردووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، لە دوو گەڕەکی شاری ڕقە 13 چەتەی #داعش# کوژران کە تەرمی پێنجیان کەوتە دەست شەڕڤانان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp