بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان لە وتووێژێکی کورد کە لەگەڵ مافی مرۆڤی کوردستان بەئەنجامی گەیاندووە باسی لەدۆخی مەترسیداری جەستەیی وپێنەدانی ئیزنی چاوپێکەوتنی کەسووکاری دەکات لەلایەن ئیدارەی پاراستنی ئیتلاعاتی زیندانەوە.
جێی ئاماژەیە ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد کە لەدەیەمین ساڵی زیندانی کردنیدایە هۆکاری بێبەری کردنی سەرلەنوێی لەچاوپێکەوتنی حەوتانە لەگەڵ بنەماڵەکەی بەم جۆرە دەگێڕێتەوە :(ماوەی بەرێ کێشان وبەکارهێنانی زۆری ماددە هۆشبەرەکان لەناو بەنددەکەدا، ناڕەزایەتی زارەکی ونووسراوەیی منی لێکەوتەوە، بەڵام نەتەنیا ناڕەزایەتییەکەی منیان پشت گوێ خست بەڵکوو لەوڵامی ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی من، کەسانێکی دەستنیشان کراو مادەی هۆشبەرە وتەنانەت میزیشیان کردبوویە نێو سەماوەری ژوورەکەمەوە).
هەروەها لەدرێژەی باسەکەیدا کوتی: (وڵامی ئەوان تەنیا بەم شێوازە کۆتایی پێنەهات بەڵکوو لە هەوڵێکی نایاساییدا منیان لەچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەم بێبەش کرد.)
بەکوتەی ناوبراو ماوەی 15 ڕۆژە چاوی بە بنەماڵەکەی نەکەوتووە.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی بەسەری زیندانیانی سیاسی کوردی دێنێ لە ئێعدام خراپترە ولەڕێی دەست وپێوەندییەکانییەوە هەموو چەشنە سوکایەتی وئەشکەنجەیەکی ئەوان دەکات وبەتێکەڵ کردنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی دیکە کە بۆخۆیان سەرپێچکار ودژە کۆمەڵگایی بوون وتەنانەت لەڕێی داموو دەزگا ئەمنییەکانەوە هان دراون وپاڵ پشتی کراون کە جومگەکانی کۆمەڵگا لێک بترازێنن،هەموو چەشنە خەسارێک بەزیندانیانی سیاسی دەگەیەنێ وتووشی دەیان نەخۆشی ڕۆحی وجەستەیان دەکات.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
17-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,687 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !