نوسینگەی ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار سەرلەبەری ئه و هەواڵە ڕۆژنامەییە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە سەرۆک کۆمار دکتۆر #فوئاد مەعسوم# لە سەردانە ڕانەگەیەنراوەکەی ئەم ئێوارەیەیدا بۆ شاری سلێمانی، پەیام یا داواکاریی یاخود مەرجی حکومەتی عیراقی یا هەر لایەنێکی پەیوەندیداریی ڕەسمیی یا نیمچە ڕەسمی پێ بێت بۆ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
له و بارەیەوە دووپاتی دەکەینەوە ئامانجی سەردانەکەی بەڕێزیان تاوتوێکردنی قەیرانی ئێستا و گەڵاڵەکردنی ڕێگەچارەی بەپەله و خێرایە بەمەبەستی زامنکردنی وڵات و گەلەکەمان لە مەترسییەکان و دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار و چارەسەری ئاشتیی لەرێی گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە نێوان ڕۆڵەکانی یەک گەلدا.
بەڕێز سەرۆک کۆمار ڕوانین و ئەفکاری تایبەت و بنیاتنەری خۆی هەیە سەبارەت بە شێوازی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
13-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,861 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !