ماوەی سێ ڕۆژە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیان لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی #پەروێزخان#ەوە ڕاگیراوە، تائێستا کۆماری ئیسلامی ئێران مەرزەکەی بەڕوی هەرێمدا نەکردۆتەوە، بەڵام هیچ هێزێک نەهاتۆتە نێو مەرزی پەروێزخان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەچەند کەناڵ و میدیایەک باس لەوە دەکرێت، کە گوایە مەرزی پەروێزخان ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کراوە، ئەوە لەکاتێکدایە ئەو میدیایانە بەبێ پەیوەندیکردن بە ئێمەو وەرگرتنی زانیاری ئەو هەواڵانەیان بڵاوکردتەوە، هەواڵەکەش دوورە لە ڕاستیەوە.
ڕاستە لەئێستادا هاتوچۆو جوڵەی بارزگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیراوە، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کەهیچ هێزێک نەهاتۆتە نێو مەرزەکە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان
17-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,420 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !