بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی #سلێمانی# ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج #ڕوداوی هاتوچۆ# ڕوویانداوەو بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی بریندار بوون.
لەراگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، پێنج ڕووداوی هاتوچۆ بوونەتە هۆی برینداربوونی پێنج هاوڵاتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەقەرەگۆل- وارماوا ڕوویداو لەئەنجامیشدا هاوڵاتیەک برینداربوە،هەروەها ڕووداوێکی شێلان لەشەقامی سالم ڕوویداوەو بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیەک برینداربوە.
هاتوچۆی سلێمانی ڕونیشیکردووەتەوە، پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیک بازگەی کەڵەوانان لە بەردەم دەرگای فەرماندەیی ڕوویداوەو لەئەنجامیشدا پێنج هاوڵاتی برینداربون، هاوکات ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویداوە لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕووداوێکی وەرگەڕان لەسەر پردی کۆبانێ ڕویداوەو لەئەنجامیشدا هاوڵاتیەک برینداربوە.[1]
19-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,199 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !