هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی کوردستان- جەیهان بەردەوام ڕووی لە دابەزینە، دوای ئەوەی بەهۆی داگیرکردنی #کەرکووک# لەلایەن #حەشدی شەعبی#یەوە دوو کێڵگەی #بای حەسەن# و #ئاڤانا# کەوتنە دەست سوپای عێراق.
ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەو بەکارخستنی کەرەستەکانن لەو دوو کێڵگەیەدا و هێشتا بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە دەستیپێنەکردووە.
تا پێش داگیرکردنی کەرکووک ڕۆژانە 275 هەزار بەرمیل نەوت لەو دوو کێلگەیە بەرهەمدەهات. بەپێی هەندێ سەرچاوە تا ڕۆژی یەکشەممە ناتوانرێت دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە بکرێتەوە.
ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە دابەزی بۆ 196 هەزار بەرمیل، ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژانە 225 هەزار بەرمیل لە بۆری نەوتی کوردستان هەناردەکرابوو.
پێش داگیرکردنی کەرکووکیش ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی ئەو بۆرییەوە هەناردە دەکرا.[1]
20-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,082 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !