هەرچەندە هیچ نوسراوێکی ڕەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی جەماوەری سبەینێ لە #پارکی ئازادی# کە لە میدیاکانەوە بانگەشەی بۆدەکرێت، بەڵام وەک بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان داواکارین لە ڕێکخەران و بەشداربوونی ئەو گردبوونەوە جەماوەریە پاک و خاوێنی پارکی ئازادی و کەلوپەلەکانی ئەو پارکە لە شکان بپارێزن و ڕێز لە ماندووبونی باخەوان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بگرن.
ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەبەرایەتیمان توانای چاککردنەوەی هیچ کەلوپەلێک و نوێکردنەوەی نیە، هەربۆیە ڕایدەگەیەنین پاراستنی کەلوپەلەکان و پاکڕاگرتنی پارکی ئازادی لە ئەستۆی ڕێکخەرانی ئەو کۆبونەوە جەماوەریەیە و هیوادارین ڕێنمایەکانی پارکەکە لەبەرچاو بگیرێت و زیانی پێنەگەیەنرێت.
18-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,993 gånger