ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، ڕاپۆرتێکی لە بارەی ئاماری هێرشەکانی مانگی ڕابردوو بۆ سەر سەنگەرەکانی و خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە مانگی ڕابردوودا تورکیا 57 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕۆژئاوا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوی کوردستان ڕایگەیاند، کە هێرشەکان بەدەوامن و لە مانگی ڕابردوودا 57 جار هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ڕۆژئاوا و سەنگەرەکانی شەڕڤانانان.
یەپەگە ئاماری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆمی عەفرین و وەڵامدانەوەکانی شەڕڤانانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:
57 جار هێرش کراوەتە سەر خاکی ڕۆژئاوا، 112 جار فڕۆکە سیخوڕی بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە، یەکینەکانی یەپەژە و یەپەگە 33 جار وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە، شەش ئەندامی دوژمن کوژراون، 16 ئەندامی دوژمن برینداربوون، فڕۆکەیەکی سیخوڕی و ئۆتۆمبێلکی سەربازی و بلدۆزەرێکی سوپای تورک تێکشکێندراون.
یەپەگە هەروەها ئامارەکانی شەڕی ڕەقەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:
450 هەزار هاوڵاتیی مەدەنی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون، 655 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش شەهیدبوون.
لە بەشی کۆتایی ڕاگەیاندروەکەدا هاتووە: یەکینەکانمان لە شەڕی گەورە بۆ ڕزگارکردنی ڕەقەدا ڕۆڵی گەورەیان گێڕا و ژمارەیەکیشیان کە قارەمانانە تا دوایین هەناسە شەڕیان کرد شەهیدبوون.[1]
03-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,704 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !