سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت سەرەڕای ئه و کێشە سیاسییانەی بەرۆکی گرتووە، حکومەتی هەرێم نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاری داوەتە بەرهەمهێنەرانی #نەوت#.
ئه و سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئه و پارانەی ئەم مانگەی داوەتە بەرهەمهێنەرانی نەوت کە لە هەرێم کار دەکەن، بڕی ئه و پارەیەش نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بووە، سەرەڕای دابەزینی گەورەی هەناردەی نەوتی خاو، لە سەروبەندی ئه و کێشانەی هەرێمیان گوشیوە.
روونیشیکردۆتەوە ئەو پارەیە شایستەی دارایی مانگانەی کۆمپانیاکانی وەک (جینیل، دی ئێن ئۆ، گوڵف کیستۆن، گازپرۆم، تاقە)ن.
پێشتر هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوه ڕۆژانە گەیشتە 600 هەزار بەرمیل، دوای ئەوەی هێزە عێراقییەکان کێڵگە نەوتییەکانیان کۆنترۆڵکردەوە، بەرهەم دابەزی و ناڕوونییەکی دروستکرد لەسەر خاوەندارێتی کێڵگەکان.[1]
09-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,188 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !