ئه و #بوومەلەرزە#ی بە گوڕی 7.3 پلەی ڕێختەر باشووری کوردستانی هەژاند، زیانی گیانی و ماددی زۆری لەدوای خۆی جێهێشت، لە #دەربەندیخان# 16 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و، پەروەردەی ئه و شارۆچکەیە دەڵێت نابێت دەوام لەنێو ئه و قوتابخانانەدا بکرێت.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان زیانی 10 ملیار دینار بەر کەرتی پەروەردە کەوتووه، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن لەو سنوورەدا ڕانەوەستێ، پەروەردەی دەربەندیخان چوار قوتابخانە لە یەک باڵەخانەدا جێدەکاتەوە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنزیکەوە بەڕێوەبەری پەروەرده و بەڕێوەبەری قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی بینیوە، لە هەوڵدایە بۆ پەیداکردنی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان هەزار و 968 مامۆستا لە 70 قوتابخانه و باخچەی ساوایاندا وانە بە 16 هەزار و 343 قوتابی دەڵێنەوە.[1]
18-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,160 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !