دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
سەرۆکی #دەستەی مافی مرۆڤ# ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی 2007وە تائێستا لە هەرێمی کوردستان سێ حاڵەتی لەسێدارەدان جێبەجێکراوه و کاریشیان لەسەر هەڵوەشانەوەی تەواوی یاساکانی لەسێدارەدان کردووە بۆ گۆڕینی بە سزای دیکە.
زیا بترس سڵێوا، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بە داڕۆژی ڕاگەیاند لە جێبەجێکردنی یاسای لەسێدارەداندا لەنێوان هەرێم و بەغدا جیاوازی هەیە، لەساڵی 2007 وە تاوەکو ئێستا تەنها سێ حاڵەتی تایبەت هەبووە کە لە هەرێمی کوردستان لە سێدارەدراون حاڵەتەکانی تر برٍیاری لە سێدارەدانیشی بۆ دەرچووە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ وتیشی وەک دەستەی مافی مرۆڤ کاریان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی یاسای لە سێدارەدان کردووە بۆ گۆڕینی بە سزاو یاسای تر.
بە پێی ئامارێکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 250 کەس بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام ئه و کەسانە لە بەندیخانەکاندا وەک ڕاگیراو هێڵراونەتەوه و تائێستا یاساکەیان بەسەردا جێبەجێ نەکراوە.[1]
19-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,189 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !