سارێک کار و سارێک مندار
ساڵێک کار و کشتياری و وەرزێری و دروێنە و تێلەکێشی و ئاوکێشان و کەستەک شکاندن و بژار و بەربێری و هەوێز ماڵين و قوڕکاری و کول و کولکاری و چێشت لێنان و کابان و خانەخوێی ميوانان و ساڵی دواتريش سکپڕی و مناڵ خستنەوە و بەخێوکردنی منداڵ لە هەناوی تا دەگاتە گانگۆڵە و(گاگۆرە) و گڕوگاڵ و بەسەرپێ کەوتن، ئەمانە کاری ژنی کورد بوون لە ڕابردوو ئەم ئيديۆمە بۆ کاروباری ژنان بەکاردێت واتە ژن ساڵێک سکپڕە و مناڵی دەبێت و ساڵێکيش کاروباری ناوماڵ و کێڵگە دەکاتە ئەگەر سەيربکەيت ئێستا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه و فەرمانبەرە ژنەی منداڵی دەبێت دەتوانێت يەک ساڵ مۆڵەتی بە موچە وەربگرێت بۆ بەخێوکردنی مناڵەکەی ئەمەش دەکرێت لە چوارچێوەی ئه و ئيديۆمە وەرگيرا بێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 100 gånger