ڕۆژنیوز - #ڕۆزە محەمەد#
چاکسازی ژنان و منداڵانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تاوانەکانی منداڵان بە بەراورد بە ساڵی 2016 بە ڕێژەی 66٪ کەمیکردووە و ڕێژەی تاوانەکانی ژنانیش بە ڕێژەی 12.5٪ کەمیکردووە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی ئاماری هاتووان و ئازادکراوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لەلایەن فوئاد جەزا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاکسازیەکە خرایە ڕوو.
فوئاد جەزا، لە کۆنگرەکەدا، وتی: لە ساڵی 2017دا 608 کەس هاتووەتە چاکسازییەکە واتە لە زیندانییەکاندان، کە سزادراوی ژن 35 و منداڵی ڕاگیراو 554 و منداڵی دانراو 19 کەس بوون.
لەبارەی ئازادکراوانەوە، وتی: 521 کەسیش ئازادکراون، کە 33 کەسیان ژنن و 447 کەسیان منداڵی ڕاگیراو و 41دیکەشیان منداڵی دانراوە.
ڕاشیگەیاند: تاوانەکانی ژنان بریتیبووە لە ماددەی هۆشبەر، کە 12 حاڵەت بووە کە تەنها 2 ژنیان بازرگانیان پێوەکردووەو 10 ژنەکەی دیکە بەکارهێنەربوون، هەروەها بەدڕەوشتی، دزی، کوشتن، تەزویر و تیرۆر، گەندەڵی، بەشێکی تاوانەکانی ئەو ژنانەن کە دەستگیرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو: تاوانی منداڵەکانیش بریتیبووە لە، دزی، شەڕکردن، هاتووچۆ، کوشتن.
لە کۆتایشدا، ڕایگەیاند: بەم ئامارەش بۆمان دەردەکەوێت، ڕێژەی هاتووی منداڵانی بە بەراورد بە ساڵی 2016 بە ڕێژەی 66٪ کەمیکردووەو ڕێژەی تاوانەکانی ژنانیش بە ڕێژەی 12.5٪ کەمیکردووەو 11٪ هاتووی منداڵی ڕاگیراو زیادیکردووە.[1]
#04-01-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,737 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !