دانە خۆرە
دان: دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نيسک و نۆک، خۆرە: خواردن يان چەشەکردن
تەپکەيەک بۆ سوێسکە دەنێيتەوە دەوروبەری بەرد و قۆرتەکە هەندێک کاو کۆت و ووردە دانەوێڵەی گەنم ڕوو دەکرێت، داو بۆ که و و ڕيشۆلە دەنرێتەوە پڕ سەری داوەکە بەهەمان شێوە دەکرێتە دانەخۆرە و کاو کۆت و گەنم، گۆمێک ماسی تێدا بێت فەردەيەک کێچکەنان و ووردەنان و کەپەک و هەوير و برنج و چێشتی وەک برنج و ساوار و گەنمەکوتاو تاد دەخرێتە نێويەوە تا ماسيەکانی لەدەور کۆببێتەوە ئينجا تۆڕ يان نارنجۆک يان تي ئێنتی و بۆمبێک بەکاربهێنرێت بەهەموو ئەمانە دەوترێت دانە خۆرە واتە چەشەخواردوکراو بۆ ئەوەی زۆرترين نێچير چ سوێسکە يان که و يان ڕيشۆڵە يان ماسی ڕاو بکرێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 616 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !