لە #دهۆک# هاوڵاتییەک بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا و بەمەش ئاماری قوربانیانی پارێزگاکە بۆ 58 کەس بەرزبووەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ترافیکێکدا و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی، کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ بوو بەناوی (محەمەد قازی)، گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی پولیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، ئاماری ئەمساڵی ڕووداوەکانی هاتووچۆی سنووری پارێزگاکەی بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو و وتی: لە #01-01-2018# ەوە هەتا ئەمڕۆ 55 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە
وتیشی: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا 50 هاوڵاتی برینداربوون و هەشت کەس-یش گیانیان لەدەستداوە.[1]
#07-02-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,795 gånger