1- داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا دەکەین، کە گوشار بخاتە سەر حکومەتی ئەردۆغان، بۆ ئەوەی هێرشە دڕندانە و کۆمەڵکوژییەکانی لە عەفرین کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها داواشی لێبکەن کە هێزەکانی لەتەواوی خاکی سوریا و بەتایبەت عەزاز، ئیدلیب، جەرابلوس و باب بکشێنێتەوە.
2- هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین، وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سوریا بناسێنرێت و حکومەتی تورک لەسەر ئەمە سزابدرێت.
3- ئێمە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند بە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان دەکەین، کە تاوانی لەناوبردنی مێژووی تەواوی مرۆڤایەتیی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاشکرابکات.
4- داواکارین کە کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و لێپرسینەوە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغە دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی لە عەفرین پێکبهێندرێت و کەیسی بۆ بکرێتەوە.
5- دەوڵەتی تورک ناچاربکرێت کە قەرەبووی تێکدانی سەرچاوە ژیانییەکانی بدات، بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەیان.[1]
#ئەنجومەنی سوریای دیموکرات# - مەسەدە
#08-02-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,323 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !