نووسەر: سادق هیدایەت
وەرگێڕان: #فەرشید شەریفی#
ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باسی کارکتەرێک دەکات بەناوی ئەبوتوراب ناسراو بە حاجی ئاغا، کە کەسایەتیەکی فێڵباز و ڕیاکار و دەستبڕ و خاوەن دەسەڵاتە توانیوەیەتی لەڕێگای فێڵ و تەڵەکەبازییەوە بێتە کەسایەتیەکی کاریگەر دەستبخاتە ناو زۆر لایەنی کاروباری دەوڵەت و بەپێی بەرژەوندیی خۆیی بەهاوکاری دەسەڵاتداران کارەکان بەڕێی بکات.
سادقی هیدایەت لەڕێگای کارکتەری حاجی ئاغا پێمان دەڵێت کە دەسەڵاتدارەکانی ڕۆژهەڵات چۆنن و دەکرێت کەسێک بەتەنیا بێتە دەسەڵاتداری یەکەم و هەموو بڕیارە چارەنووسازەکان بەپێی بەرژەوەندی و ویستی خۆیی بەکاربهێنێت و بەلایەوە گرنگ نەبێت، کە خەڵکی هەژار چیان لێ بەسەردێت.
تەنانەت حاجی ئاغا کوڕە گەورەکەی کە بەویستی ئەو نەجوڵاوتەوە لەهەموو شتێک بێ بەش دەکات.
هەروەها سەرەڕای ئەوەی کە حاجی ئاغا سەروەت و سامانێکی زۆری هەیە، بەڵام حساب بۆ بچوکترین شت دەکات بەهەموو شێوەیەک ژنەکانی دەچەوسێنێتەوە.
حاجی ئاغا لەپێناو مانەوەی خۆی گوێی بەهیچ نادات ئامادەیە گەورەترین گوناح بکات.
ئەم ڕۆمانە هەرچەندە مێژوویەکی بەسەردا چووە، بەڵام لەزۆر ڕووەوە واقیعی کۆمەڵگای کوردی ئێستاش دەخاتە ڕوو.
ursäkter. utgivningsrättigheterna av denna bok har dragits tillbaka av ägaren ! Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,270 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !