قەسەدە ئاماری شەڕ و هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر #عەفرین# لە یەکەم ڕۆژەوە بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماری 20 ڕۆژی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چەپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەدنراوێک لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی قەسەدە، ئاماری شەڕ و هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە، 542 شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویداوە، لە ئەنجامدا =KTML_Mark_Begin=هەزار و 219 سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژراون=KTML_Mark_End=، ئەم ژمارەیەش لەلاین هیزەکانمانەوە پشتسڕاتکراوەتەوە، هاوکات ئەنجامی 134 شەڕ-یش نەزانراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە =KTML_Red==KTML_Bold=سوپای تورک 793 هێرشی ئاسمانیی و 2 هەزار و 785 جار هێرشی زەمینییان بە چەکی قورس و بەشێوەیەکی بێسەروبەر لە عەفرین ئەنجامداوە=KTML_End==KTML_End= و ناوچەی نیشتەجێبوون، پاڵاوگەی ئاو، خوێندنگە و مزگەوت-یان کردووەتە ئامانج.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: لە سەرەتای هێرشەکانەوە، هێزەکانمان 2 فڕۆکەی دوژمنیان خستووەتە خوارەوە، کە یەکێکیان لەجۆری کۆبرا و ئەوی تریش لەجۆری سکۆرسکی بووە، کە 11 سەباز و فەرماندەی سوپای تورکی تێدابووە، هەروەها 2 فڕۆکەی سیخوڕییش لەلایەن هێزەنامانەوە خراوەتە خوارەوە، کە یەکێکیان ئەو فڕۆکە سیخوڕییە بووە، کە لە وێنەیەکدا دەردەکەوێت ئەردۆغان واژۆی لەسەر کردووە.
ئەوەش هاتووە: هێزەکانمان بەدرێژایی شەڕی عەفرین لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئیستا، 66 ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ-یان تێکشکاندووە، کە تیایاندا تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازییش هەبووە، 17 ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕیش بێکاریگەر کراون.
ئاماری شەڕی عەفرین و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە
|
|
|
|
قەسەدە، ڕاشیگەیاندووە: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی عەفرین-ەوە تا ئێستا، 177 شەڕڤانمان شەهیدبوون و بە مەراسیمی بەشکۆ بەڕێکراون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ئاماژەی بە ئامارەکانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە-یش کردووە و ڕایگەیاندووە: ماوەی 20 ڕۆژ شەڕڤانانمان لەگوندی ئەلبەهرا-ی ڕووبەڕووی چەتەکانی داعش بوونەوە، لە ئەنجامدا شەڕڤانانمان گوندەکەیان لە چەتەکان پاککردەوە و هەزار و 776 چەتەی داعش-یش لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەو 20 ڕۆژەدا لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژران.
قەسەدە، ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەو 20 ڕۆژەدا، 16 گوللەی هاوەن، 17 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، 8 چەکی جۆری دۆشکە، 14 ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەر، 3 بارگەی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل، 2 گوللەنەبڕ، 5 فڕۆکەی سیخوڕیی، 7 ماتۆڕسکیل-ی گواستنەوەی جبەخانە، یەک موشەک، 2 ئۆتۆمبێلی جۆری BMB، 12 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 1 پاس، 3 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی جبەخانە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری SPG3 کەوتنە دەستی شەڕڤانانمان.[1]
#22-02-2018#