ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی #عەفرین# ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر عەفرین تاوەکو 25 ی شوبات، 192 هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و 574 هاوڵاتیش برینداربوون.
ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئەنجێلا ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، دوایین ئاماری قوربانیانی مەدەنیی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگەیاند.
ئەنجێلا ڕەشۆ، ڕایگەیاند: لە 20ی کانوونی دووەم-ەوە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستیانپێکرد تا 25ی شوبات، 574 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، کە 79 ژن و 69 منداڵیان تێدایە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=؟ =KTML_Quote_Content==KTML_Red=192 هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و 574 هاوڵاتیش برینداربوون=KTML_End==KTML_Quote_End=
ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر عەفرین تا 25ی شوبات، 192 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، لەو ژمارەیەش 28 منداڵ و 23 ژنیان تێدایە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە وێرانکراوەکان بەردەوامە.[1]
#26-02-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,264 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !