هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی #عەفرین# و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
عەفرین
لە بەیانییەوە، ناوەندی شاری عەفرین بە چەکی قورس تۆپباران دەکرێت و سوپای تورکیای داگیرکەر گەڕەکی هاوڵاتیانی سیڤیل دەکاتە ئامانج.
جندرێس
لە ناوچەکە بەبێ ناوبڕ شەڕ بەردەوامە. هەروەها سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکە بێ ناوبڕ هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە. داگیرکاریی تورکیا و چەتەکانی داعش و ئەلنووسرە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانیان له و ناوچەیە.
دوێنێ تۆپباران و بۆمباران لەسەر ناوچەکە سەختتر بوو و هەتا ئێوارە بەردەوام بوو. کاتژمێر 21:00 فڕۆکەجەنگییەکان و کۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا دەستیان بە بۆمبارانی هەرێمەکە کرد. بۆمباران تا درەنگانی شه و بەردەوام بوو. بەیانیی ئەمڕۆش فڕۆکە و کۆپتەرەکان دەستیان بە بۆمبارانی ناوچەکە کردەوە. هاوکات لەگەڵ بۆمباراندا، لە ناوچەکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەر و چەتەهاوپەیمانەکانی ڕوویدا.
شەرا
لە گوندەکانی کەفەرجانێ و مەسەرکێ شەڕی قورس لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەر لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە. لە لایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەکان هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و شەڕ تا ئێستا بەردەوامە.[1]
#08-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,642 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !