KMMK:لە دوای خۆپیشاندانەکەی 21 ی ڕەشەمە 1396 لە شارستانی #کامێاران# سەربە پارێزگای سنە بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری #ئەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم 8 هاووڵاتی لە خۆپیشاندەرانیان دەستبەسەر کردوە.
مەنسوور سەیفی (منصور سیفی) ناسراو بە مەنسوور کرمانج 39 ساڵان یەک لەو کەسانەیە کە دوێنێ ئێوارە پاش کۆبوونەوەی پشتگیری عەفرین لە کامێران دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو سەرلەبەیانی 22 ی ڕەشەمە بە کەلەپچەکراوی بردوویانەتە ماڵی خۆیان لە ئاوایی ” درەویان ” و پاش پشکنینی ماڵەکەیان کۆمەڵێک کتێب و کەرەستەی تاقەکەسی ناوبراویان هەڵگرتووە و ڕاپێچی ئیتلاعاتیان کردۆتەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە 7 کەسی تر دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا ناو و ناسناو و شوێنی دەستبەسەر بونیان ڕوون و ئاشکرا نیە.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
#13-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,118 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !