لە ساڵی ڕابردوودا لە دەروازەی سنووریی #میهران#ەوە زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتووچۆیان کردووە.
بەگوتەی کامەران بەختیاری، بەڕێوەبەری تێرمیناڵی سنووری میهران، لە 11 مانگی ڕابردوودا 4 ملیۆن و 28 هەزار و 163 کەس لەو سنوورەوە هاتووچۆیان کردووە. لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 122 هەزار و 71 کەس لە عێراقەوە ئاودیوی ئێران بوونە و یەک ملیۆن و 906 هەزار و 92 کەسیش لە ئێرانەوە هاتوونەتە عێراق.
لە کۆی ئەو گەشتیارانەی لە سنووری میهرانەوە پەڕیونەتەوە یەک ملیۆن و 728 هەزار کەسیان ئێرانی و 393 هەزار و 212 کەسیش عێراقی و بیانی بوونە.
بەگوتەی بەختیاری لەو 11 مانگەدا 286 هەزار و 546 کەسی بیانیش لە سنووری میهرانەوە هاتوونەتە نێو عێراق.
سنووری میهران لە پارێزگای #ئیلام# و سنووری خوسرەوی لە پارێزگای #کرماشان# لەگەڵ ناوچە عەرەبەکانی عێراق هاوسنوورن، بەهۆی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەزارگەکانی شیعەکان لە عێراق، لە سنوورە پڕ هاتووچۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێرانیش بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاندووە، تا کۆتایی ساڵی 97ی هەتاوی واتە تا بەهاری 2019 هەموو ڕێگاکانی سنوورەکانی میهران و خوسرەوی و دوو سنووری دیکەی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق شەلەمچە و چەزابە، بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆدا دەکرێنە چوار ساید.[1]
#16-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,171 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !