#وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نرخی پارەی حەج لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە دیاریدەکرێت و بڕە پارەکەی ئەمساڵیش جیاوازییەکی کەمی لەگەڵ ساڵی ڕابردوو هەیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، نرخی حەجی ئەمساڵ چوار هەزار و 100 دۆلاری ئەمەریکییە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ ڕوونکردنەوەی زیاتريدا و وتی تێچووی سەفەری حەج ساڵانە لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە دیاریدەکرێت و بۆ هەموو پارێزگاکانی عیراق وەکو یەکە، واتە دیاریکردنی تێچووی سەفەری حەج پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، ئه و بڕە پارەیەی ئەمساڵ دیاریکراوە جیاوازییەکی کەمی لەگەڵ ساڵی ڕابردوو هەیە، چونکە ساڵی ڕابردوو تێچوو بە دیناری عێراقی چوار ملیۆن و 600 هەزار بوو کە دەیکردە 3 هەزار و 650 دۆلار، بەڵام ئەمساڵ نرخی دۆلار لەچاو ساڵی ڕابردوو زۆرتر دابەزیوە، حکومەتی عەرەبستانی سعودیش چەندین جۆر باج و ڕسوماتی زیادکردووە کە لەساڵانی پێشوو نەبووە، ئەمەش کرێی باڵاخانە و شوێنی حەوانەوەی حاجیان لە چاو ساڵانی پێشتر گرانتر کردووە.
بەوتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف، شوێنی حەوانەوەی حاجیانی هەرێم لەبەرچاو گیراوە و نزیکترە لەحەرەمی پیرۆز، ئه و بڕە پارەیە دیاریشکراوە وێڕای هاتوچۆ و شوێنی حەوانەوە و نانخواردن بۆ دوو ژەم، بیمەی تەندروستیش دەگرێتەوە تاکو گەڕانەوەی حاجیان.[1]
#29-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,726 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !