نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (#یۆنامی#) لە عێراق ئاشکرای دەکات، لەسەر خەرجی حکومەتی ژاپۆن، 32 محەویلەی کارەبای پێشکە بە پارێزگای #سلێمانی# دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ئەمڕۆ شەممە 31ی ئازار ڕایگەیاندوە، لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لەسەر بودجەی حکومەتی ژاپۆن، ژمارەیەک محەویلەی کارەبای پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی دەکات.
یۆنامی ڕونیکردووەتەوە کە ئه و محەویلەی کارەبایانە خزمەتگوزاری کارەبا بۆ نزیکەی 10 هەزار کەس دابین دەکات.
سەرەتای ئەم مانگە حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند بەبەهای 6.3 ملیۆن دۆلار کۆمەک هاوکاری پێشکەش بە عێراق دەکات، لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی دانیشتوانی عێراق بەتایبەتی ناوچە ئازادکراوەکان.
هەر وەک حکومەتی ژاپۆن 100 ملیۆن دۆلار (118.6 ملیار دینار)ی وەک مینحەیەک لە چوارچێوەی بودجەی تەواوکاری بودجەی ساڵی 2017 پێشکەش بە عێراق کردووە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی #داعش#.[1]
#31-03-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,136 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !