بۆ برای بەڕێز و سەرۆکی خۆشەویستم کاک مەسعود بارزانی
برای بەڕێز و خەباتگێڕ کاک نێچیرڤان بارزانی
بنەماڵەی جوانەمەرگی خودا لێخۆشبوو کاک دلۆڤان بارزانی
زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی برای جوانەمەرگ کاکە دلۆڤان بارزانی-م پێگەیشت. وێڕای سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و لە ماڵ و منداڵە بەڕێزەکانی خودا لێخۆشبوو بنەماڵە گەورە و تێکۆشەرەکەتان بەگشتی، هیوادارم خودای مەزن سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت.
دڵسۆز و براتان
#ڕۆژ نوری شاوەیس#
#02-04-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,096 gånger