لە ساڵی 1904 لە شارەدێی #خورماتوو# لە دایک بووە. لە 1924 دا بووە بە کاتب لای (کاپتن لاین) موفەتیشی ئیدارەی ئینگلیز لە #سلێمانی# هەتا شۆڕشی چواردەی تەموز. کۆمەڵێک وەزیفەی ئیداری بینیوە. لەوانە بەڕێوەبەری شارەدێی #تانجەرۆ#، قایمقامی #هەڵەبجە# و #زاخۆ#، موتەسەڕیفی #هەولێر#، کوت، #کەرکووک# و #موسڵ#. هەروەها وەزیری ناوخۆی ئێراق بووە لە کاتی حوکمی مەلەکیدا. دوای شۆڕشی عەبدولکەریم قاسم خۆی ڕادەستی شۆڕش دەکات و بە دیل ئەگیرێت و لە 1959-20-09 مەحکەمەی سەورە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند لەم کاتەشدا زۆر جار وتە بەناوبانگەکەی دووبارە دەکرێتەوە کە وتی (کاتێک بەرەو داری سێدارە هەنگاودەنێت و مردن نزیک بووەتەوە ئەو چەندین کەس لەژێر پێیەوە دەبینێت کە ئیستیحقاقی ژیانیان نییە) . سەعید قەزاز سەربە هیچ پارت و گرووپێکی سیاسی نەبووە و بەهۆی لێوەشاوەیی خۆیەوە ئەو پۆستانەی وەرگرتووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,202 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !