$باکووری کوردستان$
- میتینگی #ئامەد# بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتیی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی DISK, KESK, TMMOB و TBB بە درووشمی جۆراوجۆری کرێکاران، کاتژمێر 13:00 لە مەیدانی 5ی حوزەیرانی دیموکراتی بەڕێوەچوو. لە میتینگەکەدا چەندین پۆستەر بەرز کرانەوە کە لەسەریان نووسرابوو: (ڕەنجی ئێمە، جەستەی ئێمە و ناسنامەی ئێمە ئی ئێمەیە)، (بژی 1ی گوڵان)، (ژن، ئاشتی و بەهار دێنێت) و (لەپێناو ژیانێکی مرۆڤانە و ئاسایشی کار، نا بۆ باری نائاسایی).[1]
$باشووری کوردستان$
- لە باشووری کوردستان، لە #هەولێر#، #کەرکووک# و #هەڵەبجە# بەپێشەنگیی #حیزبی شیوعی کوردستان# 1ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز کرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #قامیشلۆ#، دێرک، گرکێ لەگێ، #کۆبانێ#، منبج، تربەسپی و چەندین ناوچەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا 1ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بەجۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,051 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !