بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی پزشکیی #کرماشان#، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی قارچکی ژەهراوی گیانیان لە دەستداوە بۆ پێنج کەس بەرزبووەتەوە، کە سێ کەسیان لە شیراز و دوو کەسیشیان لە کرماشان گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کەسانە لە سێ هەفتەی ڕابردوو بەقارچک ژەهراوی بوون 14 کەسیان بەهۆی خراپی تەندروستیان بۆ شاری شیراز بەڕێکراون. هەروەها هەشت کەسیان هەر لە کرماشان لە بەشی فریاکەوتن و 41 کەسیش لە بەشە تایبەتە پسپۆڕییەکان لەژێر چاودێری پزشکیدا هێڵراونەتەوە.
بەپێی ئاماری فریاکەوتنی ئێران، لە پارێزگای #لوڕستان# 17 کەس، لە #سنە# 52 کەس، لە #ورمێ# 17 کەس و لە هەموو ئێرانیشدا 727 کەس بە قارچک ژەهراوی بوون، جگە لەوانەش لە کرماشانیش 210 کەس بە قارچک ژەهراوی بوون.
بۆ پێشگیری لەم مەترسییە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کرماشان فرۆشتنی قارچکی سرووشتی قەدەخە کردووە و ڕایگەیاندووە، خەڵکیش دەبێت لە بەکارهێنان و خواردنی قارچکی سرووشتی خۆببوێرن.[1]
#16-05-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,545 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !