ماڵ ئاوا کاکە عادلی براو هاوڕێم
ئەمڕۆ بە دڵ مات و غەمگینم بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی شیرین و لە برا زیاترم کاکە #عادل موراد#. ئه و ئازیزەی کە ساڵانێکە مەرگ هەڕەشەی لێ دەکات بەڵام ئەم بە ورەیەکی بەرزەوە بەرەنگاری دەبوەوە، ئه و عادلە خۆشەویستەی کە هەستی بکردایە شتێک ئەیهەژێنێ و خەمی پێ ئەخوا، خێرا ئەهاتە لانەکەی من و کە بە دیداری شاد دەبووم خۆی دەیوت: خەمەکانم لەم ماڵەدا زوو دەڕەوێتەوە.
لەم کاتەدا و لە ئاوابوونی چوارەمین ئەستێرە گەشەکەی کە ساڵی حەفتاو پێنج لە شام هەڵهاتن و بەرودوا بەجێیان هێشتین چی بڵێم زیاتر لەوەی کە بە تەنیاو لەگەڵ خۆمدا فرمێسکی حەسرەتت بۆ هەڵبڕێژم، ئەی پیاوە دڵسۆزە بەوەفاکەی ساڵانێکی تەمەنم.
بەڵێ.. ئەمڕۆ هاوڕێ نزیکەکانم مام جەلال و د.کەمال فوئادو کاک نەوشیروان وا چوارەم ئەستێرەی دەستەی دامەزرێنەریش کوژایەوە وا ئه و سوارچاکەی مەیدانی خەبات و پەیوەندیی بەهێزو دیپلۆمات کارو ڕۆژنامەنووس و سەرکردە بەناوبانگەکەی قوتابیانی کوردستان لە حەفتاکاندا، وا ئەمڕۆ ئیتر مەرگ زەفەری پێ بردو ونی کرد لەبەر چاومان، کاکە عادلەکەی خاوەن ئەزموون هاوڕێ دێرینەکەی کاک عەدنان و بەنده و برادەرە خۆشەویستەکەی سەرجەم خۆشەویستانت.. ماڵ ئاوا دڵنیا بە هەمیشە لە یادەوەریماندای.
جەلالی ساماغا
#20-05-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,539 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !