$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی #پیرانشار# بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردە عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی قەڵاتە ڕەشی شاری پیرانشار ڕاگەیەندراوە.[1]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150074/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-06-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150074/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- فرسەت سۆفی، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات مووچەی پێشمەرگە پێش جەژن دابەشبکرێت و دەڵێت: ناکرێت پێشمەرگە لە ڕیزبەندی یەکەمی مووچە بچێتە ڕیزبەندی کۆتایی و دوای جەژن.[3]
- لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە هاوکاری هاوڵاتیانی ناوچەکە، لەگوندێکی سنوری #خانەقین# سێ چەکداری #داعش# دەستگیرکران کە پێشتر دەستیان لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.[4]
- حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بازاڕێکی تایبەت بە گەنم بۆ #هەڵەبجە# بکاتەوە و فۆڕمی خۆراکی ئەو پارێزگایەش بکاتە سەربەخۆ.[4]
- لە سنووری #ئاکرێ# ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە و چوار خێوەت سووتان، کەسێکیش برینداربوو. ئەو کەمپەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە ناوی چەمشکۆ-یە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی #شنگال# و زیاتر لە 25 هەزار ئاوارەی لێ نیشتەجێکراون.[3]
- وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئاشکرای دەکات، حزبەکەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندەکان و ڕێکخراوەکان کردووە و بڕیاری بۆ دەرکردوون. گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەیە (#سامان گەرمیانی#) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان و (#سیروان کوێخا نەجم#) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ و (#عوسمان بانیمارانی#) کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە و (#بەرزان ئەحمەد کوردە#) کراوە بە بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان.[4]
- هێزێکی سوپای ئەمریکا چووەتە سنووری چیای شنگال و لە ناوچەی چل مێرای چیای شنگال جێگیر کراون، چوونیشیان بۆ ئەو ناوچەیە بەمەبەستی سەقامگیری سیاسییە لەو ناوچە سنوورییە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کاتژمێر 2ی دوێنێ شەو لە #عەفرین#، 5 هاووڵاتی مەدەنی سەر بە عەشیرەتی بوبان-یان کوشت. بەگوێرەی ئەو زانیارییەکان، لەنێو ئەو قوربانیانەدا ژنێک و منداڵێکیش هەن.[2]
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرینەوە، هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین لە ماوەی دوو ڕۆژدا، 40 بنەماڵەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان لە گوندی کاخور-ی سەر بە ماباتا جێگرکردووە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- پێنتاگۆن داوا لە حکومەتی سووریا دەکات چاو بە پلانی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدەدا بخشێنێتەوە. هۆشدارییش دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێک و ڕایدەگەیێنێت، هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوبەشەکانی لە سووریا سیاسەتێکی هەڵە دەبێت.[3]
- لەکۆنگرەی 11 ی زەردەشتیەکانی جیهان کەلەشاری Perth ی باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئوسترالیا، ناو و ئاڵای کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەناو 27 دەوڵەتی جیهان هاتبو و لەپاڵ سرودی نیشتمانی ئەو دەوڵەتە گەورانەش سرودی #ئەی ڕەقیب# لەکاتی ناساندنی شاندی کوردستان لێدرا کە 300 کەسایەتی لەم دەوڵەتانەوە داوەت کرابون بۆ ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتیە گرنگە کە هەر چوار ساڵ جارێک لەیەکێ لەوڵاتانی دنیا دەکرێت،کۆنگرەکە لە 1 هەتا 4 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرۆکی ئوسترالیا و چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی دبلۆماسی و ئاینی و لێکۆڵەر و میدیاکار تێیدا بەشدارن.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp