بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانیی شاری #بیجاڕ# باسی لە خۆکوژی 60 هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لە ساڵی ڕابردوودا، (96)دا کرد.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، لەو 60 هاووڵاتییە کوردە، 39 کەسیان پیاو و 21 کەسیان ژن بوون.
بەرێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری بیجاڕ هەروەها دەڵێت: لەو ڕێژەیە، 32 کەسیان خێزاندار و 28 کەسیان سەڵتن که 15 کەسیان خەڵکی گوندەکانی بیجاڕ و 45 کەسیان دانیشتووی ئەو شارە بوونه.
بە وتەی کارناسان و چالاکانی بواری ژنان، نەبوونی یاسایەکی بەهێز و کەمیی ناوەندی تایبەت بۆ پشتیوانی لە ژنانی زیانبەرکەوتوو بە هۆی خۆکوژیەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، چەند هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی و خۆسووتاندن لەنێو ژنانی کورد بەئەژمار دێن.[1]
#01-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,317 gånger