ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری دەفتەری سیاسی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا بووە،
#11-09-2007# (20ی خەرمانای 1386ی،هەتاوی) دڵەگەورەکەی لە لێدان وەستاوە چووەتە ڕیزی شەهیدانی گەلەوە و گڵکۆکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکڕاتە لە #کۆیە#.
ساڵی 1956 لە شاری #بانە# هاتۆتە دنیاوە، باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆماری کوردستان بووە، برایەکی بەناوی #عومەر ڕەحیمی# کە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی بانە بووە ساڵی 1962 لەکاتی کۆنفرانسی کۆمیتەی شارستان بە پۆتباران شەهید دەبێت. عوسمان ڕەحیمی خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی پزیشکی بووە، کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەریهەڵداوە. خۆپیشاندانەکانی شاری بانەی گرتۆتە ئەستۆ.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,688 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !