یەکەم بارە نەوتی #کەرکووک# گەیشتە ئێران و لە کۆگاکانی شارۆچکەی دەڕەشاری پارێزگای #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵکرا.
بەڕێوەبەری لقی ئیلامی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران ڕایگەیاند، یەکەم بارە نەوتی کەرکووک کە زیاتر لە 670 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بووە لە کۆگاکانی شارۆچکەی دەڕەشار بەتاڵکراوە.
عەلی چاغروەندی، بەڕێوەبەری لقی ئیلامی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران ڕایگەیاند، نەوتی کەرکووک بە تەنکەر و لەڕێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوی گەیێندراوەتە پارێزگای ئیلام.
بەگوتەی چاغروەندی، ئەم بارە نەوتەی کەرکووک بە 22 بارهەڵگر لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەیسواپی نەوتی خاو لەنێوان وەزارەتەکانی نەوتی ئێران و عێراق گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕێککەوتننامەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئێران لە قۆناخی یەکەمی سواپی نەوتی خاوی کەرکووک، ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی ئەو پارێزگایە بۆ کۆگاکانی دەڕەشار دەگوازرێتەوە و لە قۆناخی دووەمیشدا ئەو ژمارەیە بۆ ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل بەرز دەکرێتەوە. وەزارەتی نەوتی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە، نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆرییەوە وەک سووتەمەنی دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەکانی باکووری ئەو وڵاتە.[1]
#17-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,052 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !