وەرزی بەهار کۆتاییهات، بەڵام ناوچەیەک وەک #شنۆ# بۆ بەخێوکردنی هەنگ، هێشتا شوێنێکی زۆر گونجاوە. بوونی گژوگیا و گوڵی جۆراوجۆر لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا، مانای ئەوەیە مێش هەنگوینەکان پێویستییان بە سەرچاوەی خۆراکی دەستکرد نییە. ئەمە واتە بەرهەمهاتنی هەنگوینێکی سرووشتیتر و کەم شەکرتر.
لە پارێزگای #ورمێ# نزیک بە شەش هەزار کەس کاریان بەخێوکردنی هەنگ. ئەوانە ساڵانە زیاتر لە 21 هەزار تۆن هەنگوین بەرهەمدەهێنن، واتە 27%ی هەنگوینی ئێران. لەم بوارەدا پلەی یەکەمیان هەیە.
هەڵبەت جگەلە هەنگوین بەرهەمی دیکەشی هەیە، لەوانە مۆم، ژلە ڕۆیاڵ، بەرەمۆم و ژەهری هەنگ. بەشێکی زۆری ئەم بەرهەمانە هەناردەش دەکرێ. بەخێوکردنی هەنگ پێویستی بە شارەزایی هەیە.
هەنگەوانەکان دوای بەرهەمهێنانیش کێشەی بەبازاڕکردنیان هەیە. نەبوونی کارگەی بگۆڕ و تەواوکار، وایکردووە هەنگەوانەکان بەری زەحمەتی خۆیان بەگوێرەی پێویست وەرنەگرن. بۆیەشە بەشێک لە بەرهەمی هەنگوینی ورمێ لە بازاڕە جیهانییەکانی بە مارکە و برەندی وڵاتانی دیکە دەفرۆشرێ.
تەنیا بوونی هەلومەرجی گونجاو بۆ بەخێوکردنی هەنگ بەس نییە، بەڵکو ئەم خاوەن مێشانە دەبێت بتوانن بەرهەمەکانیان بە نرخی گونجاویش بخەنە بازاڕەوە.[1]
#22-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,247 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !