ئاژانسی کوردپا: بە هۆی گیرۆدەبوونی هاووڵاتییان لە پارێزگای #کرماشان# بە ماددە هۆشبەرە جۆراوجۆرەکان، لە ساڵی ڕابردوودا، 142 هاووڵاتیی گیانیان لە دەست داوە.
هەواڵدەریی حکوومەتی ئیوولنا، لە زاری بەڕێوبەری پزیشکی یاساییی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا (96)، 142 هاووڵاتی بە هۆی گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان گیانیان لە دەست داوە.
ئارتین کەماڵی، هەر چەند ئاماژەی بە کەمبووەنەوەی ڕێژەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی گیرۆدەبووی ئەو ماددە ماڵوێرانکەر کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا باسی لە گیان لەدەستداوانی ژن و پیاو نەکردووە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بە خۆکوژییەکان و کوشتنی بەئەنقەست کرد و ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا، 22 کەس بە هۆی خواردنی قورسی برنج ژەهراوی بوون و 18 کەسی دیکە بە چەکی گەرەم کوژراون.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕووداوی کار ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا، دۆسیەی 651 کرێکار کە بە هۆی ڕووداوی کارەوە بریندار بوون لەو ناوەندە حکوومەتییە تۆمار کراوە.[1]
#26-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,300 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !