بەڕێز #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#،
سەرۆکی کۆماری تورکیا،
بەبۆنەی سەرکەوتنی بەڕێزتان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا له سیستەمێکی تازەدا و سەرکەوتنی پارتەکەتان پارتی داد و گەشەپێدان له هەڵبژاردنێکی گەورەدا که تیایدا ڕێژەیەکی زۆر بەرز له دەنگدەرانی تورکیا بەشدار بوون، پیرۆزبایی له ئێوه و پارتەکەتان و هەموو پارته سەرکەوتووەکانی دیکەی تورکیا دەکەین.
له سەردەمی ئێوەدا پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی زۆر گەورەیان بەخۆیەوه بینی، ئەوەش کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبوو لەسەر ئارامی و پێشکەوتنی ژیانی خەڵک، نموونەیەکی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچەکە. ئێمه وەک هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکەش به و بۆنەیەوه ئارەزوومەندیی هەمیشەییمان بۆ درێژەدان به پێشخستنی ئه و پەیوەندییانه دووپات دەکەینەوه.
جەختکردنەوەتان له گوتاری سەرکەوتنتاندا لەسەر بەهێزترکردنی کارکردنتان لەپێناو نەهێشتنی هەموو جۆره جیاوازییەک، مایەی ئەوەیه هەمووان پشتیوانی لێ بکەن. له سەردەمی ئێوەدا زۆر قەدەخەکاریی نادادپەروەرانه هەڵگیران، هیوادارین ئێستاش جارێکی دیکه هەموو لایەک لەپێناو ئاشتیدا هاوکاریی بەڕێزتان بکەن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پشتیوانیی هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ چارەسەری ئاشتیانەی هەموو کێشەکان له ناوچەکەدا.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#26-06-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,224 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !