بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی #هەولێر#، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە سنوری پارێزگای هەولێر 701 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان تۆمارکراون.
لەو ژمارەیە 14 حاڵەتی خنکان لەو شوێنانەی کە ئاویان تێدایە تۆمارکراون، بەتایبەتی شوێنە گەشتیارییەکان، هەروەها 17 حاڵەتی مردن و 35 حاڵەتی ڕزگارکردنیش لەناو ڕووداوەکان بەگشتی تۆمارکراون.
بەرگری شارستانیش، وشکبوونی گژوگیا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ ئەو شوێنانەی ئاویان تێدایە بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکان دەزانێت.هەر لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین و ڕووداوی هاتوچۆوە 116 ئۆتۆمبێل سوتاون.
ئەمە جگە لەوەی بە تەنیا لە هەفتەیەکدا دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری هەولێر سوتاون کە یەکەمیان لەناو بارەگای زێرەڤانی لەسەر ڕێگای بەحرکە و دووەم کۆگاش لەسەر ڕێگای هەولێر پیرمام بووە.
بەرگری شارستای هەولێریش دەڵێت، لیژنەیەکیان لەسەر ئەو دوو ڕووداوە پێکهێناوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنێتی تەقینەوەی ئەو کۆگایانە کە تائێستا زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
لەنێو ئەو ڕووداوانەی کە بەرگری شارستانی هەولێر لە ئەو شەش مانگەدا تۆماریکردوون، 356 ڕووداویان بە هۆکاری کارەبا و 50 ڕووداویش بە غاز و 91 ڕووداویش بە هۆکاری کەمتەرخەمی و 18 ڕووداویش بە هۆکاری فڕێدانی جگەرە ڕوویانداوە.[1]
#04-07-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,325 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !