سابیر ڕەشید
سابیر ڕەشید ساڵح:
• لە ساڵی 1956 لە #هەولێر#، (شەقڵاوە) لەدایک بووە.
• قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە.
• لە ساڵی 1981 کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
• لە ساڵی 2004 وەک فەرمانبەر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و لە چەندین شوێنی جیاجیای ئەم وەزارەتە کاری کردووە.
• لە ساڵی 2019خانەنشین بووە.
• لەکاتی منداڵ بووە، باپیری تەمەنی دوو ساڵ گەورەتر نووسیوە بۆ ئەوەی نەوەکەی ببینێت جلی سەربازی لەبەر دەکات و لەبەرچاوی ئەو گەورە بووە، دەنا لەدایک بوونی خۆی ساڵی (1958) بووە.
• سەرنووسەری گۆڤاری (مەم) بووە کە لە ساڵی (1991)، لە شەقڵاوە دەرچووە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی ڕۆشنبیری بوو تەنیا دوو ژمارەی لێدەرچووە ژمارە (3)ێشی ئامادەی چاپ بووە، بەڵام باری دارایی گۆڤارەکە ڕێگای چاپکردنی نەداوە.
• دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (دەنگارە) بووە کە دوای ڕاپەڕین لە شەقڵاوە دەرچووە تەنیا دوو ژمارەی لێدەرچووە، گۆڤارێکی ئەدەبی ڕۆشنبیری بوو.
• بەڕێوەبەری نووسیینی گۆڤاری هەرێم بووە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە و بۆ ماوەی خولێک لەم گۆڤارەدا کاریکردووە.
• بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (ئاسۆی فۆلکلۆر) بووە کە گۆڤارێکی فۆلکلۆریی و کەلەپووری کوردی بووە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە، گۆڤارەکە (50) ژمارەی لێدەرچووە، پیرداود مەخموری سەرنووسەری بووە، پاشان لەگەڵ گۆڤارەکانی تری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەستاوە، ئەو لە ژمارە (5) ەوە تا وەستانی لەم گۆڤارەدا کاریکردووە.
• لە ساڵی (1974) ەوە دەستی بە خوێندنەوە کردووە و هەر لەم ساڵەشەوە یەکەم بەرهەمی خۆی کە هۆنراوە بووە لە گۆڤاری (ڕۆشنبیری نوێ)دا بڵاو کردووەتەوە، کە ئەو کاتە لە شێوەی ڕۆژنامە دەردەچوو و زیاتر هانی گەنجانی دەدا دوای ئەوە لە ساڵی (1975) لەگەڵ هاوڕێکانی لە ئامادەیی کوردستان گۆڤارێکیان دەرکرد بەناوی (کاروان) کە تەنیا یەک ژمارەی بە ڕۆنیۆ چاپکرا، ئەو لەم گۆڤارەدا چیرۆکێکی منداڵانی بڵاوکردەوە. دوای ئەوە بڵاوکراوەیەکی دیواریان بە ناونیشانی (کاوێس ئاغا) بەسەرپەرشتی مامۆستای زمانی کوردی ڕەحمەتی مامۆستا ئەمین بڵاوکردەوە، لەم بڵاوکراوەیەدا یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناونیشانی (شەوێکی ژوان) بڵاوکردەوە، لەم کاتەوە دەستی بە نووسینی چیرۆک کردووە و وازی لەهۆنراوە نووسین هێناوە.
• بۆ ماوەی خولێک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (نووسەری نوێ) بووە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی ڕۆشنبیری بووە، یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر دەریکردووە، لەکاتی ئەودا ڕەحمەتی د.عەبدوڵڵا حەداد سەرنووسەری بووە، دوایی نەوزاد ڕەفعەت بووە بەسەرنووسەری گۆڤارەکە.
• زیاتر لەبیست پەرتووکی چاپکراوی هەیە لە بوارەکانی: ڕەخنەی ئەدەبی، چیرۆک، ڕۆمان، نۆڤلێت، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و سیاسی و هەروەها بابەتی ئەدەبی و یاسایی و سیاسی وەرگێڕان.
• چەندین پەرتووکی جۆراوجۆری ئەدەبی ئامادەیە بۆ چاپ، خاوەن پڕۆژەیەکیشە بە ناونیشانی (پەرتووکخانەی چیرۆکی کوردی) کە هەر جارەی چیرۆکنووسێکی داهێنەری کورد بەسەر دەکاتەوە و چیرۆکە بڵاونەکراوەکان و بەرهەمەکانی کۆ دەکاتەوە لەگەڵ لێکۆڵینەوەی خۆی، چاپی دەکات، تا ئێستا چەند زنجیرەیەکی لەم پڕۆژەیە بە پەرتووک چاپکردووە.
• لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردی و عەرەبی بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بابەتی بڵاوکردووەتەوە.
• چیرۆک و بەرهەمەکانی بۆ چەند زمانێک وەرگێڕدراون.
• چیرۆک و ڕۆمان و کوورتیلە چیرۆکەکانی چەندین جار نامەی ماستەرو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و باسی دەرچوونی زانکۆیی لەبارەوە نووسراون.
• ئێستاکە لە هەولێر دەژی و شانبەشانی کاری ئەدەبی خەریکی کاری بازرگانییە و دوکانەکەی بووەتە شوێنی نووسەر و هونەرمەند و ڕۆشنبیران و بووەتە جێی ڕووناکبیران و ناویان لە دوکانەکەی ناوە (هزر خانە).
چاپکراوەکانی نووسەر
1- (؟) شەش کوورتە چیرۆکی کوردی، بە هاوبەشی لەگەڵ کەمال سەعدی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی، چاپی یەکەم، 1976، 35 ل.
2-خەونە سەوزەکان، چیرۆک، بەغدا، چاپخانەی ئۆفسێتی حسام، چاپی یەکەم، 1988، 80ل.
3-مەرگی بازنەیی، نۆڤلێت، لە بڵاوکراوەکانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، ژمارە (6)، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، 1999، 48ل.
4-بیبلیۆگرافیای چوار ساڵەی گۆڤاری (ڕامان)، بە هاوبەشی لەگەڵ عەبدوڵڵا زەنگەنە لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری (ڕامان)، هەولێر، چاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە#، چاپی یەکەم، 2000، 413ل.
5-پێناسەی دەستوور، یاسایی، د.عەبدولڕەزا ئەلتەعان، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی ژمارە (12)، هەولێر، چاپخانەی کەوێڵ، چاپی یەکەم، 2004، 48ل.
6-دەروازەیەک بۆ هزرنامەی لویس ئەلتۆسێر، هزر، ئۆجیلفی، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای سەردەم -پەرتووکی گیرفان، ژمارە (54)، #سلێمانی#، چاپخانەی دەزگای سەردەم، چاپی یەکەم، 2004، 94ل.
7-تاوانباری جەنگ، یاسایی، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی ماف پەروەرانی کوردستان، ژمارە (5)، هەولێر، چاپخانەی منارە، چاپی یەکەم، 2005، 96ل.
8-چیرۆکی کوردی -ڕەخنە و لێکۆڵینەوە، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، پەرتووکی گیرفان ژمارە (7)، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، 2005، 96ل.
9-ئاوێنە، 100 کوورتیلە چیرۆک، لە بڵاوکراوەکانی پەرتووکفرۆشی #سۆران#، هەولێر، ژمارە (55) سلێمانی، چاپخانەی گەنج، چاپی یەکەم، 2005، 80ل.
10-رۆمانی کوردی -خوێندنەوەو پرسیار، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئاراس، ژمارە (529)، هەولێر، چاپخانەی، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، 2007، 360ل.
11-گیای سەروەری، چیرۆک، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ژمارە (298)، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، 2008، 94ل.
12-پەیژەکانی تاریکی، کۆچیرۆک، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئاراس، ژمارە (829)، هەولێر، چاپخانەی دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، 2008، 255ل.
13-چیرۆکی کوردی -ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بە دەستکاری و زیادکردنەوە، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ژمارە (217)، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، چاپی دووەم، 2016، 164ل.
14-ئاوێنە، 100 کوورتیلە چیرۆک، بەزیادکردنی لێدوان و نووسینەکانی لەبارەی کوورتیلە چیرۆکەکان و وەرگێڕانی کوورتیلە چیرۆکەکان بە زمانی عەرەبی و تورکمانی، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی دووەم، 2016، 272ل.
15-دەسەڵاتی ڕۆشنبیری، بابەتی ڕۆشنبیری و سیاسی و یاسایی -ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی یەکەم، 2016، 344ل.
16-شیری مووسا، ڕۆمان، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ژمارە (864)، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، 2017، 192ل.
17-کوێرەی چاوساغ، ڕۆمان، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی یەکەم، 2018، 104ل.
18-سەدرەدین عارف نوێکاری چیرۆکی کوردی، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ژمارە (858)، سلێمانی، چاپخانەی دەزگای سەردەم، چاپی یەکەم، 2018، 118ل.
19-ئینسکلۆپیدیای لەتیف حامید بەرزنجی نوێکاری چیرۆکی کوردی، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی، ژمارە (346)، هەولێر، چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەددین، چاپی یەکەم، 2018، 700ل.
20-شمشێری مووسا، ڕۆمان، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی دووەم، 2019، 282ل.
21-دڵشاد #مەریوان#ی نوێکاری چیرۆکی کوردی، لێکۆڵینەوەو دەقی ئەو چیرۆکانەی لە کۆبەرهەمەکەیدا نین لەگەڵ دراماکانی، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی یەکەم، 2019، 208ل.
22-کوێرەی چاوساغ، ڕۆمان، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی دووەم، 2019، 194ل.
23-پەرتووکفرۆش، ڕۆمان، ئێران، چاپخانەی تاران، چاپی یەکەم، 2020، 262ل. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/sabirrashid.hajirashid=KTML_Link_External_Between=facebook/sabirrashid.hajirashid=KTML_Link_External_End=