ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی و سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان
نیوەشەوی ڕۆژی چوارشەممە 20ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەدەنی و مسافیرانی #سنە#یی دەچوون بۆ شاری تاران، لە ئۆتووبانی مەولەوی شاری سنە تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بوون. لەو ڕووداوە دەڵتەزێنەدا دەیان کەس لە ئاگری تەقینەوەی پێکدادانی تریلی هەڵگری ماددەی سووتەمەنی، لەگەڵ ئۆتووبووسێک و ماشینێکی مسافیرکەشی، گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵە پشتڕاست نەکراوەکان و ڕاگەیاندنی هێندێک لە سەرچاوە سەربەخۆکان، ماشینی بارهەڵگری تریلی، هەڵگری نەوتی قاچاخ لە شاری #کەرکووک#ی داگیرکراو و باشووری کوردستان بەرەو ئێران بووە، کە لە لایەن مامەڵچییەکان و تاڵانکەرانی دەوڵەتی و ناوچەیی جێبەجێ دەکرێن.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای بەداخبوونی خۆی لەو ڕووداوە هەژێنەرە، ڕایدەگەیەنێت، وێڕای سەرەخۆشی لەگەڵ بنەماڵەی گیان لە دەستداوان و برینداربووانی ئەو ڕووداوە، سەرەخۆشی لە خەڵکی شاری سنە دەکات و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە کوردستان، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ تازیەبارانی ئەو ڕووداوە لە کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
20ی پووشپەڕی 97
#11-07-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,111 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !