بەڕێوەبەری پشکنین، لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری #سلێمانی# ڕایگەیاند لە ماوەی 10 ڕۆژدا 15 باڕ و دووکانی مەیفرۆشتنیان داخستووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە پابەندی ڕێنماییەکانی کارکردنیان نەبوون.
ئاکۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند لە ماوەی 10رۆژی ڕابردوودا، 15 باڕ و دووکانی مەیفرۆشتنمان بۆ ماوەیەک داخستووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە: ئەو شوێنانە پابەندی ڕێنماییەکانی کارکردن نەبوون. بەشێک لەو شوێنانە کرابوونە یانەی شەوانە و ئافرەتان سەمایان تێدا دەکرد، لەکاتێکدا ئێمە مۆڵەتێکی لەو جۆرەمان بە هیچ شوێنێک نەداوە.
بەڕێوەبەری پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان لە شوێنی خواردنەوە و خواردنەوەکاندا، ئافرەت دەتوانێت هاوشانی پیاو کار بکات، بەڵام نەک کاری سەرەکی ببێتە سەماکردن.
ئاکۆ ئەحمەد هەروەها گوتی لەو 15 شوێنەی داخراون، شەشیان دووکانی مەیفرۆشتن بوون، چونکە بەدەر لە ڕێنماییەکان لەدوای کاژێر 22:00 دووکانەکانیان کراوە بووە، لەکاتێکدا هەموو دووکانێکی مەیفرۆشتن بۆی هەیە تاوەکو کاژێر22:00 کراوە بێت.
داخستنی ئەو شوێنانە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بووە و دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە، دووبارە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوەتەوە.[1]
#28-07-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,347 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !