#نیاز محەمەد فەتاح#
2018 سلێمانی
پەروەردە لەماوەیەکدا دەکرێت و بەرهەمەکەی بۆ ماوەیەکی دیکە دەبێت، وەک چۆن نەمامێک دەچێنرێت و چەندین ساڵ خزمەتی دەکرێت، جا دێتە بەر ئەویش ماوەیەکی دەوێت تا پێبگات و بێتە بەر، واتە کاتێک منداڵەکەت لە (18) ساڵی یەکەمدا لەلایەن دایک و باوک و خێزان و دەزگا پەروەردەییەکانەوە پەروەردە دەکرێت، بەرهەمەکەی لە دوای (18) ساڵەکە دەردەکەوێت، کەواتە لەماوەی ئەو ساڵانەدا نابێت ئێمە چاوەرێی بەرهەم بین، هەموو هەڵسەنگاندنێک پێش کۆتای ئەو (18) ساڵە کاردانەوەی لەسەر کەسەکە بە خراپی دەشکێتەوە.
پرۆسەی پەروەدەکردن دوو بەشە :
پرۆسەی گەشەپێدان و پێدانی زانیاریی بە تاک و ناسینی خۆی و تایبەتمەندییەکانی و تێگەیشتن لە پێکهاتەو بیرکردنەوە و شێوازەکانی هەروەها گەشە جەستەو کامڵ بوونی تاک، بەڵام دوایی تەمەنی (2) ساڵ بەرەوسەر شتێکی دیکەی پرۆسەی پەروەردە دەستپێدەکات کە بریتییەلە پرۆسەی بە کۆمەڵایەتی کردن، واتە ناساندنی کۆمەڵگا بەئەو تاکە و ڕونکردنەوەی ئەو هێڵکارییەی کە ئەوی تێدا دەژی و جۆری ئەو پەیوەندییەی هەیەتی لەگەڵ دەورو بەرو کاریگەری هەر یەکێکیان لەسەر ئەوانی دیکە.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,781 gånger