نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یونامی) ئاماری قوربانیانی عێراقی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕاگەیاند، کە لەئەنجامی کردەی تیرۆرستی و توندو تیژی و شەڕی چەکداریدا بوونەتە قوربانی.
بەیاننامەیەکی یونامی دەڵێت کۆی گشتی ئه و کەسانەی لەمانگی تەمموزدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتۆتە 71 کەس، کە پۆلیسیان تیا نییە، لەکاتێکدا ژمارەی برینداربوونیش گەیشتۆتە 82 کەس، پۆلیسیان تیا نییە.
لەبەیاننامەکەی (یونامی)دا هاتووە پارێزگای بەغدا زۆرترین زیانی لێکەوتووە، کە قوربانییەکانی گەیشتۆتە (63) کەس، (30) کوژراو، (33) بریندار، دوای ئەویش #کەرکووک# دێت، کە (42) قوربانی هەیە، (8) کورژاو، (34) برینداری هەیە، پارێزگای #موسڵ#یش بەپلەی سێیەم دێت، کە (18) قوربانی هەیە، (13) کوژراو، (5) برینداری هەیە.
دەشڵێت بەپێی ئه و زانیارییانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە پێی گەیشتووە، تائێستا قوربانیانی ئه و پارێزگایە، (16) کەسن، (7) کەس کوژراو، (9) کەسیش بریندار بوون.
کۆی ئه و ئامارەی یونامی بۆ قوربانییەکانی عێراق لە مانگی تەمموزدا ڕایگەیاندووە، دەشڵێت ڕەنگە ئەوە ژمارە و ئاماری کۆتایی نەبێت، پێدەچێت هەندێک قوربانی دەست پێینەگەیشتبێت، کۆی کوژراوانی ئه و مانگە 79 کەس بووە، هەروەها 99 کەسیش برینداربوون.[1]
#03-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,617 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !