$باکووری کوردستان$
- سەربازانی سوپای تورکیای گوندی گەڤەتەپەی ناوچەی قەرەیازیی-یان لە پارێزگای ئەرزرۆم گەمارداوە و ڕێگای هاتووچۆ بە هاووڵاتییان نادەن. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکە بۆردومان دەکەن و ژیانی هاووڵاتیانی ئەو گوندە لە مەترسیدایە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152205/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=حسێن ئەحمەدی نیاز=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152205/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتێک، کە حسێن ئەحمەدی نیاز بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی #ڕامین حسێن پەناهی#، زیندانی سیاسیی کورد سەردانی دادگای شۆڕشی #سنە#ی کرد، دەستگیکرا و پاش چەند کاژێرێک ئازادکرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 9:30ی دەقیەی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی سێبیرانی سەنتەری شاری #هەولێر# کەوتەوه و کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا. زۆرتر لە 150 #دوکان# سووتان و زیانێکی مادیی زۆری لێکەوتەوە.[1][2]
- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید شێرکۆ لە #سلێمانی# کرایەوە، بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش یەکێکە لە گەورەترین فریاکەوتنەکان لەهەرێمی کوردستان و عێراق.[1]
- لە دەوروبەری گوندی عەلییە ڕەش لە #مەخموور# چەتەکانی #داعش# کەمینیان داناوەتەوە، به و هۆیەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان چەتەکان و هێزە عێراقییەکان لە ناوچەکە شەڕ هاتووەتە ئاراوە. ڕاگەیەندرا کە لە دوای شەڕەکە تەرمی 2 چەتەی داعش دۆزراونەتەوە.[5]
- کۆگایەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی لە شارەدێی کانی قەژاڵەی هەولێر تەقییەوە، ئەمەش پێنجەمین کۆگای چەک و تەقەمەنییە کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەولێر تەقیوەتەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژنامەی ئەلوەتەن ئۆنڵاینی سعودی بەفەرمی داوای لێبوردن لە #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کرد، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک، کە ئاماژەی بەسەروەت و سامانی بارزانی کردبوو.[3]
- وەک هەوڵێک بۆ دامرکاندنەوەی توڕەییەکانی شەقام، دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەحمەد عیراقچی یاریدەدەری پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ کاروباری دراوی قورس و چوار کەسی دیکەیان لە بازرگانانی دراو دەستگیرکرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp