ئەم وێنەيە دامەزرێنەرانی #يەکێتی نيشتمانی کوردستان#ن لەساڵی 1976گيراوە لەراستەوە:
1-دکتۆر #کەمال خۆشناو#
2-عەبدولرەزاق فەيلی
3-#مام جەلال# تاڵەبانی
4-دکتۆر #فواد مەعسوم#
5- #عادل موراد#
هەر يەک #عومەر شێخموس# و #نەوشيروان مستەفا#-دوو لەدامەزرێنەرانی ترن لە وێنەکەدا ئامادەنەبوون.
بە کۆچی دوای عەبدولڕەزاق فەیلی، ژمارەی ئەو ئەندامانەی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەماوەی 13 مانگی ڕابردودا کۆچی دواییان کرد، بوو بە (4) کەس.
ئێستا (2018)تەنیا (2) کەس لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ماون،
لە کۆی (7) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی، (5) ئەندامیان کۆچی دواییان کردووە و تەنها (2) ئەندامیان لە ژیاندا ماون:
د. کەمال فوئاد: 16-11-2004 کۆچی دوایی کرد
نەوشیروان مستەفا: لە 19-05-2017 کۆچی دوایی کرد
جەلال تاڵەبانی: لە 03-10-2017 کۆچی دوایی کرد
عادل موراد: لە 18-05-2018 کۆچی دوایی کرد
عەبدولڕەزاق فەیلی: لە 13-06-2018 کۆچی دوایی کرد
ئێستا(2018) تەنیا دوو کەس لە دەستەی دامەزرێنەر لە ژیاندا ماون کە بریتین لە هەریەکە لە:
• د. فوئاد مەعسوم
• عومەر شێخموس