بەهای لیرەی بەردەوامە لە دابەزین و پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، دۆلارێک بە 5.42 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە هەمان ڕۆژی ساڵی 2010 دۆلارێک بە 1.50 لیرە بوو، ئەوەش بەواتای ئەوەی کە لیرە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بەهاکەی بەڕێژەی 248% دابەزیوە.
بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا و ئەگەری کاریگەری سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ ئێران لەسەر ئابوری تورکیا و سیاسەتە ئابورییەکانی تورکیا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی نوێی تۆمار کرد و دۆلارێک بە 5.42 لیرە فرۆشرا.
بەپێی توێژینەوەکانی بازاڕ ئه و بەرزبوونەوەیەی بەهای دۆلار، بەهێزترین گورزە بەر لیرەی تورکی دەکەوێت لەماوەی 8 ساڵی ڕابرردوودا کە بەڕێژەی 248% بەهاکەی لەدەستداوە کە ساڵی 2010 دۆلارێک بە 1.50 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دوێنێ سێشەممە دابەزی بۆ 5.42 لیرە، دواتر لە 5.22 لیرە سەقامگیر بوو.[1]
#08-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,369 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !