دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ئێستادا هەزار و 500 تۆمەتباری عەرەبی شارەکانی خوارووی عێراق لە گرتوخانەکانی چاکسازیی هەرێم زیندانی کراون و بەرپرسێکی وەزارەتی کاریش دەڵێت ئه و عەرەبانەی زیندانیکراون تێوەگلاوی تیرۆر و تاوانەکانی ترن.
رێکخراوی مەسەللە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان کۆنفڕانسێکی یەک ڕۆژەی لە بارەی دۆخی ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی ژنان بۆ ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتەکانی داد و کۆمەڵایەتی، داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنان ئەنجامدا.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم کە لە کۆنفڕانسەکەدا خرایەڕوو، لە ئێستادا هەزار و 500 هاووڵاتی تۆمەتباری عەرەب کە دانیشتووی شارەکانی خوارووی عێراق، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی هەرێم زیندانیکراون.
رەمزی کەریم، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی کار لە میانی پێشکەشکردنی وتەیەک ئاماژەی بەوەکرد، ئه و تۆمەتبارە عەرەبانەی کە لە هەرێمی کوردستان زیندانیکراون تۆمەتبارن بە کەیسی تیرۆر و کوشتن و دزیکردن و تەزویر.
وتیشی بوونی ئه و ژمارە عەرەبە لە زیندانەکانی هەرێم وایکردووە شوێنی ڕاگیراوانی ناوخۆی هەرێم وەک پێویست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کار لە ڕێگەی چەندین تیمی توێژەری کۆمەڵایەتییەوە کە لە چاکسازییەکانی ژنان پێکیهێناوە ڕۆژانە کار لەسەر گۆڕینی ناخی ئه و ئافرەتانە دەکات کە پێشتر لەسەر چەند جۆرە تاوانێک سزادراون و ئێستا لە زیندانەکانن.[1]
#13-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,264 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !